ماسی، خواردنی زیره‌كه‌كانه
توێژینه‌وه‌كان
سه‌لماندویانه، ماسی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی
پرۆتینه‌و گرنگییه‌كه‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، له‌ته‌مه‌نی چل ساڵیدا
ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ی توێژه‌ره‌وان، گرنگی ماسی له‌وه‌دایه، كه دژی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت جه‌ڵته.
...
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، دانیشتوانی وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه پزیشكه‌كان له‌باره‌ی ماسییه‌وه
بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بایه‌خێكی به‌رچاو به‌خواردنی ماسی ده‌ده‌ن.
گۆشتی ماسی كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر شانه‌كانی له‌ش هه‌یه،
چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی یۆد‌و فۆسفۆره، هه‌روه‌ها ماسی هۆكاری
ڕزگاربوونیشه له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌م، واته دڵته‌نگیی.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه تووشی دڵته‌نگیی ده‌بن، له‌و كه‌سانه‌ن كه ماسی ناخۆن.
No comments:
Post a Comment