هۆكاری نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌منداڵدا
لێكۆڵه‌ره‌وه
به‌ریتانییه‌كان بۆیانده‌ركه‌وت، ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست
نه‌خۆشی ڕه‌بۆی قورسه‌وه، هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌موكوڕی
له‌ڤیتامین (D)ی له‌جه‌سته‌یاندا.
... له‌م باره‌یه‌وه، (ئاتول گوبتا)ی پسپۆِر كه لێپرسراوه له‌زانكۆی
(ئامبریال كوڵدج‌و كینگز كوڵدج له‌نده‌ن) ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی نزمی ڤیتامین
(D) له جه‌سته‌دا ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری سه‌ره‌كی له‌ماسولكه‌كانی
تایبه‌ت به‌ڕێڕه‌وی هه‌وا له‌و منداڵانه‌ی توشبوون به‌ڕه‌بۆی قورس.
گوبتا ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا كه ده‌توانرێت زۆربه‌ی منداڵانی نه‌خۆش
به‌ڕه‌بۆ چاره‌سه‌ربكرێن له‌ڕێگه‌ی پێدانی ڕێژه‌یه‌ك له‌كوارتیزۆن،
به‌ڵام له‌نێوان (5 تا 10) له‌سه‌دا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م
چاره‌سه‌ره باوه نیه.
ئه‌و پسپۆڕه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات، ڕێژه‌ی نزمی ڤیتامین (D) له‌جه‌سته‌دا
په‌یوه‌سته به‌تێكچوونی كاری سییه‌كان، دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه
قورسه‌ش به‌رگریی به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان هه‌یه.
No comments:
Post a Comment