زۆرن ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی له قورئانی پیرۆز، یان له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا
(صلی الله علیه وسلم) باس له سوود، یان زیانه‌كانیان كراوه‌و له
ئێستاداو پاش گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی پزیشكی ته‌واوو پڕاوپڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی
خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم) فهرمانیانپێكردووین
سوود، یان زیانی ئه‌و مادده خۆراكییانه سه‌لمێنراوه.
سه‌روه‌رمان ده‌رباره‌ی سركه ده‌فه‌رموێت: (نعم الإدام الخل) رواه مسلم
(باشترین پێخۆر سركه‌یه)، هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه:
(اللهم بارك في الخلِّ فإنَّه كان إدام الأنبياء قبلي ) رواه ابن ماجة
(خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخه‌ره سركه‌وه، كه پێخۆری پێغه‌مبه‌رانی
پێشینم بووه))
تویژینه‌وه پزیشكییه‌كان سووده‌كانی سركه‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش سوودی دیكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه سه‌لماوه
كه سركه ڕێگره له‌سكچوون به‌هۆی بوونی مادده‌ی گره‌وه تیایدا.
هه‌روه‌ها خواردنی سركه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م و ڕێك‌وپێك ده‌بێته هۆی
پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ. كرده‌ی هه‌رس
چالاكدهكاتو مشه‌خۆره‌كانی ناو ڕیخۆڵه ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها سركه به
دژه‌زینده‌یه‌كی(ئه‌نتیبایۆتیك) باش داده‌نرێت، به‌هه‌مان شێوه سووده‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری پووكو كلۆربوونی دانه‌كان زانستیانه سه‌لمێنراوه.
هه‌روه‌ها سركه چه‌وریی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌وچكێكی لێ
بكرێته ناو زه‌ڵاته‌وه له‌سه‌ر نانخواردن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه،
كه سركه ترشی ئیستیكه، كه په‌یوه‌ندیی به به پرۆتین‌و چهورییو
كاربۆهیدراته‌وه هه‌یه‌و پێی ده‌گوترێت (Acetoacetate)، واته خواردنی
سركه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی دیكه‌دا، مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته، یان كه‌وچێك بكرێته ناو ئاوه‌وه‌و
بخورێته‌وه، به‌مشێوه‌یه پارێزگاریی له ڕێژه‌ی چه‌وریی له‌خوێندا
ده‌كات.
له پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه‌وه (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه سه‌لماوه، كه سركه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌یتدا ده‌خوارد.
سركه‌ی سێویش باشترین جۆری سركهیهو له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له ترشی
ئیستیك، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌تی چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ترشی ئهندامییو
كانزای پێویست بۆ جه‌سته‌ی تێدایه.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ڕاستی فه‌رمووه، كه ده‌رباره‌ی سركه ده‌فه‌رموێت
(( باشترین پێخۆر سركه‌یه))، ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هیچ شتێك نییه فه‌رمانی پێكردبینو
زانستییانه سووده‌كانی نه‌سه‌لمێنرابێت، به‌هه‌مان شێوه شتێك نییه لێی
قه‌ده‌غه كردبین، كهزاست زیانه‌كانی نه‌سه‌لماندبێت، ئایا دوای ئه‌م
موعجیزه‌یه هیچ موعجیزه‌یه‌ك هه‌یه؟
سه‌رچاوه‌كان:
1-موقع عبدالدائم الكحیل
2-موقع موسوعه الاعجاز العلمی فی القرأن و السنه
زۆرن ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی له قورئانی پیرۆز، یان له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا
(صلی الله علیه وسلم) باس له سوود، یان زیانه‌كانیان كراوه‌و له ئێستاداو پاش گه‌شه‌سه‌ندنی زانستی پزیشكی ته‌واوو پڕاوپڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم) فهرمانیانپێكردووین سوود، یان زیانی ئه‌و مادده خۆراكییانه سه‌لمێنراوه.
سه‌روه‌رمان ده‌رباره‌ی سركه ده‌فه‌رموێت: (نعم الإدام الخل) رواه مسلم (باشترین پێخۆر سركه‌یه)، هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه:
(اللهم بارك في الخلِّ فإنَّه كان إدام الأنبياء قبلي ) رواه ابن ماجة (خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخه‌ره سركه‌وه، كه پێخۆری پێغه‌مبه‌رانی پێشینم بووه))
تویژینه‌وه پزیشكییه‌كان سووده‌كانی سركه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش سوودی دیكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه سه‌لماوه كه سركه ڕێگره له‌سكچوون به‌هۆی بوونی مادده‌ی گره‌وه تیایدا. هه‌روه‌ها خواردنی سركه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م و ڕێك‌وپێك ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ. كرده‌ی هه‌رس چالاكدهكاتو مشه‌خۆره‌كانی ناو ڕیخۆڵه ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها سركه به دژه‌زینده‌یه‌كی(ئه‌نتیبایۆتیك)
هه‌روه‌ها سركه چه‌وریی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌وچكێكی لێ بكرێته ناو زه‌ڵاته‌وه له‌سه‌ر نانخواردن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه سركه ترشی ئیستیكه، كه په‌یوه‌ندیی به به پرۆتین‌و چهورییو كاربۆهیدراته‌وه هه‌یه‌و پێی ده‌گوترێت (Acetoacetate)، واته خواردنی سركه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی دیكه‌دا، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته، یان كه‌وچێك بكرێته ناو ئاوه‌وه‌و بخورێته‌وه، به‌مشێوه‌یه پارێزگاریی له ڕێژه‌ی چه‌وریی له‌خوێندا ده‌كات.
له پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانه‌وه (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه سه‌لماوه، كه سركه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌یتدا ده‌خوارد.
سركه‌ی سێویش باشترین جۆری سركهیهو له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه له ترشی ئیستیك، كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌تی چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ترشی ئهندامییو كانزای پێویست بۆ جه‌سته‌ی تێدایه.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ڕاستی فه‌رمووه، كه ده‌رباره‌ی سركه ده‌فه‌رموێت
(( باشترین پێخۆر سركه‌یه))، ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هیچ شتێك نییه فه‌رمانی پێكردبینو زانستییانه سووده‌كانی نه‌سه‌لمێنرابێت، به‌هه‌مان شێوه شتێك نییه لێی قه‌ده‌غه كردبین، كهزاست زیانه‌كانی نه‌سه‌لماندبێت، ئایا دوای ئه‌م موعجیزه‌یه هیچ موعجیزه‌یه‌ك هه‌یه؟
سه‌رچاوه‌كان:
1-موقع عبدالدائم الكحیل
2-موقع موسوعه الاعجاز العلمی فی القرأن و السنه
No comments:
Post a Comment