قوربانیانی جگه‌ره‌كێشان ده‌گاته (40) ملیۆن كه‌س
لێكۆڵینه‌وه‌كی
تازه ده‌ریخستووه كه (40) ملیۆن جگه‌ره‌كێش به‌هۆی هه‌وكردنی
سییه‌كانیانه‌وه تا ساڵی (2050) گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
...
سایتی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (برتش
میدیكاڵ) زۆربه‌ی تووش بووان به‌م نه‌خۆشیه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
باشوری ئه‌فریقا ده‌بن، له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر (جۆن مۆر گیلۆن) كه
ڕاوێژكاری پزیشكی ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌كاروباری هه‌وكردنی
به‌ریتانیایه، ده‌ڵێت"(20) ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی
ڕیكخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تێك، بۆ بنبڕكردنی
هه‌وكردنی سییه‌كان".
ئه‌و پزیشكه وتیشی:"له‌و كاته‌وه‌كه
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه كراوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به‌م
نه‌خۆشیه له‌هه‌ڵكشاندایه، نه‌ك دابه‌زین، هۆكاری سه‌ره‌كیش له‌م
به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جگه‌ره‌كێشان، ڕۆژانه ژماره‌ی گیان
له‌ده‌ستدان زیادده‌كات، ئێستا هه‌وڵێكی جیهانی گه‌وره هه‌یه، بۆ
ڕێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه، به‌ڵام به‌هۆی ڕیكلامی
گه‌وره كۆمپانیاكان، بۆ جگه‌ره‌كێشان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خه‌ریكه به‌فیڕۆ
ده‌ڕوات."
ئه‌وه‌ی زانراوه كه جگه‌ره‌كێشان هۆكاری
یارمه‌تیده‌ره بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری
سییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه، به‌پێی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه هه‌ریه‌كه له‌دكتۆر (سانجای باسور)و هاوڕێكانی
ئه‌نجامیاندا له‌زانكۆی كالیفۆڕنیا گه‌یشته‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه
جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی (40) ملیۆن كه‌س له2010 تا
2050.