بۆنی گوڵ ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی بیر و هۆشی مرۆڤ
توێژینه‌وه‌یه‌کی
نوێی زانستی ئه‌لمانی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که بۆنی گوڵ و بۆنی خۆش
ئه‌بێته هۆی به‌هێزکردنی بیر و هۆشی مرۆڤ به گوته‌ی توێژه‌ران له زانکۆی
"لوبيك " ی ئه‌لمانی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که بۆنی گوڵ وا ده‌کات بیر و
هۆش و زاکیره‌ی مرۆڤ به‌هێزتر بێت
توێژه‌ران له زانکۆی "لوبيك "
دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به بۆنی گوڵ و ...کاریگه‌ری
بۆ سه‌ر بیر هۆشی مرۆڤ گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که گوڵ کاریگه‌ریکه‌ی
راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی بیر هۆشی مرۆڤ و به هێزکردنی
زاکیره و مێشک
توێژه‌ران ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که دوای
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری چه‌ندین قوتابی له‌م زانکۆیه
گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بۆنی خۆش به‌تایبه‌تی بۆنی گوڵ پێش خه‌وتن
کاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێز بوون و به تواناتر کردنی بیروهۆشی
مرۆڤ