
توێژه‌رانى بوارى چه‌ره‌زات له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا
ئاشكرایانكردووه كه خواردنى فسته‌ق ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ناو خوێندا كه‌م
ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى مژینى كاربۆهیدرات له له‌شدا .
... توێژه‌ران ده‌لێن" ڕێكخستنى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا كارێكى گرنگ و
چاڵاكه بۆ به‌رگرى كردن له نه‌خۆشی شه‌كره‌و ڕێژه‌ى كۆلیسترۆلى
زیانبه‌خشی "ئێل دى ئێل" كه‌م ده‌بێته‌وه‌و كۆلیسترۆلى به‌سودیش "ئاتش دى
ئێل" به‌رز ده‌بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه
خواردنى فسته‌ق له‌گه‌ڵ خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به كاربووهیدرات ده‌بێته هۆى
كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا .
لێكۆلینه‌وه‌كه
ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه فسته‌ق یارمه‌تى پاراستنى مرۆڤ ده‌دات له نه‌خۆشی
میزه‌رۆ ، كه ئێستا له جیهاندا 40 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه
ده‌نالێنن ، وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ساڵی 2025 بۆ 80
ملیۆن كه‌س به‌رز بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى
ئه‌مریكى ئاشكراى كرد كه ڕۆژانه خواردنى فسته‌ق ده‌رفه‌تى تووشبوون
به‌مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان و هه‌ندێ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى تر كه‌م
ده‌كاته‌وه .
فسته‌ق سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌ى
"جاما تۆكۆفیرول" كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شێوه‌كانى ڤیتامین "A"، وه
وه‌كۆ دژه ئۆكسیدێك كارده‌كات . هه‌روه‌ها ئه‌و مادانه هه‌ڵده‌ستن به
پاراستنى خانه له‌ناوچووه‌كان .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه فسته‌ق له ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى
چه‌ورى پێكهاتووه ، بۆیه زۆر خواردنى ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێشی له‌ش .

توێژه‌رانى بوارى چه‌ره‌زات له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌دا ئاشكرایانكردووه كه خواردنى فسته‌ق ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى مژینى كاربۆهیدرات له له‌شدا .
... توێژه‌ران ده‌لێن" ڕێكخستنى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا كارێكى گرنگ و چاڵاكه بۆ به‌رگرى كردن له نه‌خۆشی شه‌كره‌و ڕێژه‌ى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خشی "ئێل دى ئێل" كه‌م ده‌بێته‌وه‌و كۆلیسترۆلى به‌سودیش "ئاتش دى ئێل" به‌رز ده‌بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه خواردنى فسته‌ق له‌گه‌ڵ خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به كاربووهیدرات ده‌بێته هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه فسته‌ق یارمه‌تى پاراستنى مرۆڤ ده‌دات له نه‌خۆشی میزه‌رۆ ، كه ئێستا له جیهاندا 40 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌نالێنن ، وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ساڵی 2025 بۆ 80 ملیۆن كه‌س به‌رز بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد كه ڕۆژانه خواردنى فسته‌ق ده‌رفه‌تى تووشبوون به‌مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان و هه‌ندێ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى تر كه‌م ده‌كاته‌وه .
فسته‌ق سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌ى "جاما تۆكۆفیرول" كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شێوه‌كانى ڤیتامین "A"، وه وه‌كۆ دژه ئۆكسیدێك كارده‌كات . هه‌روه‌ها ئه‌و مادانه هه‌ڵده‌ستن به پاراستنى خانه له‌ناوچووه‌كان .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه لێكۆلینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه فسته‌ق له ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى چه‌ورى پێكهاتووه ، بۆیه زۆر خواردنى ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێشی له‌ش .
No comments:
Post a Comment