Adv

Sunday, 9 October 2011

کشمیش بۆ بیرەوەری باشە

گروپێک لەزانایانی پزیشکی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئەو راستییەی کە کشمیش دەوڵەمەندە بەپێنج مادەی کیمیاوی رووەکی، کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەکتریایەی هۆکارە بۆ کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک، جگە لەوەی دژە ئۆکسانەو نایەڵێت بەکتریا بەناو دەمەوە بلکێت و ئەوەش دەبێتە رێگر لەبەردەم دروستبوونی توێژاڵی میکرۆبیی لەسەر ددانەکان.
هەروەها کشمیش رێژەیەکی زۆر لەڤیتامین(سی) تێدایە جگە لە دژە ئۆکسان کەکار دەکەن بۆ بەرگریکردن دژی زۆرێک لەنەخۆشییەکان و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە بەمادەکانی فسفۆرو پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و مس.
سوودەکانی کشمیش ئەوەیە کە کاردەکات بۆ دەرکردنی ژەهر لەجەستە، بەرگریی دەکات دژی میکرۆب و ڤایرۆس، چارەسەرە بۆ رۆماتیزم، چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی جگەرو زراو و بەرزە پەستانی خوێن و کۆکەی وشک، بەرگریی دژی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، سوودی هەیە بۆ بەهێزکردنی بیرەوەریی.

No comments: