ئیسلام بۆ ھەمووان - موفتی وڵاتی جەزائیر شێخ شمس الدین نوێژکردن بە درێسی
بە جل و بەرگ و ئەو تیشێرتانە حەڕام کرد کە خاچیان بەسەرەوەیە ، بەتایبەتی
درێسی دوو یانە بەناوبانگە ئیسپانییەکە بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید .
... موفتییەکە ڕاستێتی ھەموو ئەو فتوایانەی دووپات کردەوە کە نوێژکردنیان
بە درێس یان ئەو جل و بەرگانەی کە خاچ یان ھەر ئاماژەیەکی کوفریان تێدایە
حەرام کردووە و ڕێگەیان پێنەداوە .
ھەروەھا شێخ بۆ ڕۆژنامەی
النھار ی جەزائیری گوتی " ئەسل لە حەڕامکردنەکە خودی یانەکە نی یە بەڵکو
ئەسڵ لەوەدایە کە ئەو یانانە درێسەکانیان خاچیان بەسەرەوەیە ، ئەمەش بەپێی
شەرع حەرامە " .
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم دوو یانەیە ھاندەرێکی
زۆریان لەناو موسڵمانان ھەیە کە درێسی ئەم دوو یانەیە دەپۆشن ، بۆیە
ئاگادارکردنەوەیان پێویستە بەتایبەتی کە ھەندێک بەم درێسانەوە نوێژ دەکەن و
بەم جۆرەش نوێژەکانیان بەتاڵ دەبێتەوە .
سەرنج : زۆرێک لەم
درێسانە کە دەھێنرێنە بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان خاچەکان دەسڕدرێنەوە ،
بەتایبەتی درێسی ئەم دوویانەیە ، بەڵام پێویستە ھەر جل و بەرگێک کە دەیکڕین
بەوردی نووسین و ئاماژەکانی بخوێنینەوە ، چونکە لەوانەیە ھەندێکیان خاچیان
بەسەرەوە مابێت یان ئاماژەی کوفریان تێدا بێت .
ئیسلام بۆ ھەمووان - موفتی وڵاتی جەزائیر شێخ شمس الدین نوێژکردن بە درێسی بە جل و بەرگ و ئەو تیشێرتانە حەڕام کرد کە خاچیان بەسەرەوەیە ، بەتایبەتی درێسی دوو یانە بەناوبانگە ئیسپانییەکە بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید .
... موفتییەکە ڕاستێتی ھەموو ئەو فتوایانەی دووپات کردەوە کە نوێژکردنیان بە درێس یان ئەو جل و بەرگانەی کە خاچ یان ھەر ئاماژەیەکی کوفریان تێدایە حەرام کردووە و ڕێگەیان پێنەداوە .
ھەروەھا شێخ بۆ ڕۆژنامەی النھار ی جەزائیری گوتی " ئەسل لە حەڕامکردنەکە خودی یانەکە نی یە بەڵکو ئەسڵ لەوەدایە کە ئەو یانانە درێسەکانیان خاچیان بەسەرەوەیە ، ئەمەش بەپێی شەرع حەرامە " .
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم دوو یانەیە ھاندەرێکی زۆریان لەناو موسڵمانان ھەیە کە درێسی ئەم دوو یانەیە دەپۆشن ، بۆیە ئاگادارکردنەوەیان پێویستە بەتایبەتی کە ھەندێک بەم درێسانەوە نوێژ دەکەن و بەم جۆرەش نوێژەکانیان بەتاڵ دەبێتەوە .
سەرنج : زۆرێک لەم درێسانە کە دەھێنرێنە بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان خاچەکان دەسڕدرێنەوە ، بەتایبەتی درێسی ئەم دوویانەیە ، بەڵام پێویستە ھەر جل و بەرگێک کە دەیکڕین بەوردی نووسین و ئاماژەکانی بخوێنینەوە ، چونکە لەوانەیە ھەندێکیان خاچیان بەسەرەوە مابێت یان ئاماژەی کوفریان تێدا بێت .
No comments:
Post a Comment