Adv

Sunday 9 October 2011

سەیرترین مزگەوت لە جیھان ، وێنە و بەسەرھاتی .

سەیرترین مزگەوت لە جیھان ، وێنە و بەسەرھاتی .


ئیسلام بۆ ھەمووان - مزگەوتێک لە وڵاتی تورکیا ھەم بە ناو و ھەم بە شێوەی دەرەوەی بووە سەیرترین مزگەوت لە جیھان .
ئەم مزگەوتەی وێنەکەی دەبینن دەکەوێتە ناوچەی ( فاتح ) ی ئەستەمبۆڵی وڵاتی تورکیا ، ناوی مزگەوتەکە ( صانکی یەدم ) ە واتە ( وا دانێ خواردم ) .
 ئەم ناوە سەیرە لە بەسەرھاتێکەوە ھاتووە ، کە نوسەری تورکی ( ئۆرخان موحەممەد عەلی ) لە کتێبە بەناوبانگەکەی ( شاکارەکانی مێژووی عوسمانی ) باسی ئەم بەسەرھاتە بەم شێوەیە دەکات :
پیاوێک لە ناوچەی فاتح ھەبووە بەناوی ( خیرالدین افندی ) ، ئەم پیاوە ھەرکاتێک بچووبوایە بازاڕ بۆ کڕینی ھەر شتێک ( گۆشت ، حەڵوا ، میوە ...) ، شتەکەی نەدەکڕی بەڵکو نرخی شتەکەی دەخستە ناو سندوقێکەوە و دەیوت :(صانکی یەدم - وا دانێ خواردم ) ، بەم شێوەیە بڕێک پارەی کۆکردەوە و سەرەنجام ئەم مزگەوتەی پێ دروست کرد ، خەڵکیش بەبۆنەی ئەم بەسەرھاتەوە ناوی مزگەوتەکەیان نا ( صانکی یەدم ) .


E3jazE3jaz

No comments: