Adv

Wednesday, 30 July 2014

چیرۆكی كچێك كه‌ بڕیاری پۆشینی حیجابی شه‌رعی داوه‌ !!!

من كچێكم لەزانكۆى سلێمانى دەخوێنم و ئەمساڵ مەرحەلە سێم، سەرەتا هەرگیز نەمدەویست حیجاب بكەم، كاتێك پیاوان سەیریان بكردمایە زۆرم پێناخۆش بوو دەمویست كەس سەیرم نەكات خۆرازاندنەوەشم لەبەرئەوەبوو كە لەهاورێ كچەكانم جوانتربم چونكە هەموویان خۆیان جوان دەكرد، دواتر هەوڵم دا لەئیسلام نزیك ببمەوە چونكە هەمیشە هەستم ئەكرد شتێك هەیە كارێك هەیە دەبێت پێش مردن تەواوى بكەم نوێژم دەكرد و زیكر و قورئانم دەخوێند بەڵام كاتێك بەدواى بەڵگەى فەرز بوونى حیجابدا گەرام و هۆكار و مەرجەكانى حیجابم لەسایتەكانەوە خوێندەوە بۆم دەركەوت حیجاب ئەو شتەیە كە بەدواى دا دەگەرێم بۆم دەركەوت كە هیچ پیاوێك شایەنى ئەوەنییە جوانى خۆمى بۆدەربخەم جگە لەمێرد، دواى ئەوەى كە قەناعەتى تەواوم بەخۆم كرد لە قۆناغى سێیەمى زانكۆدا بووم بە باڵا پۆش ئێستا بەراستى ئاسودەم و مورتاحم، زۆرشت هەبوون كە من نەمدەزانى لەبارەى ئیسلامەوە ئێستا سوپاس و ستایش بۆخودا بەهەوڵ و گەڕانى خۆم فێریان بووم، خودا زیاتر هیدایەتمان بدات خودا رۆحمان نەكێشێت هەتا بەتەواوى لێمان رازى دەبێت (دوعام بۆبكەن بەردەوام بم).
تۆش چیرۆكـــی ته‌وبه‌كردنی خۆتمان بۆ بنێره‌ تا ببێته‌ رۆناكی بۆ كه‌سانی تر








مهدى أمين

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ فه‌یس بووكه‌ ساباتی خۆشه‌ویستی 

No comments: