له‌چوارچێوه‌ی
هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زانایانی بۆشایی ئاسمان بۆ گه‌ڕان به‌دوای
ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی، زانایانی گه‌ردونناسی
هه‌ساره‌یه‌كی نوێیان ئاشكراكردووه كه‌زۆرترین لێكچوونی هه‌یه
له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زه‌وی‌و به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كدا ده‌سووڕێته‌وه
كه 600 ساڵی تیشكی دووره.هه‌ساره‌كه ناوی كیبله‌ر22بی لێنراوه‌و یه‌كێكه له‌زیاترله 500 هه‌ساره كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆری خۆمان دۆزراونه‌ته‌وه‌و بچوكترین‌و باشترین شوێنیشه بۆ ئه‌گه‌ری بوونی ئاوی شل له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی.
ناتالی باتالها له‌تیمی زانستی ته‌لیسكۆبی كیلبه‌ری سه‌ربه ناسای ئه‌مریكی كه هه‌ساره‌كه‌یان ئاشكراكردووه، وتی ده‌زگاكه‌یان به‌دوای ئه‌و هه‌سارانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه قه‌باره‌یان له‌زه‌وییه‌وه نزیكه‌و ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر رووه‌كه‌یان ده‌كرێت.
ناتالها وتی ئه‌گه‌ر كیبله‌ر 22بی رووپۆش‌و به‌رگی هاوشێوه‌ی به‌رگه‌هه‌واو رووپۆشی زه‌ویی هه‌بێت ئه‌وا پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی له‌نزیكه‌ی 22 پله‌ی سه‌دیدا ده‌بێت، كه هاوتای پله‌ی گه‌رمای رۆژێكی به‌هاره له‌سه‌ر رووی زه‌وی.
سه‌رچاوه سایتی كه‌ناڵی په‌یام
No comments:
Post a Comment