ده هۆکاری سستی و بێهێزبوونی مێشک
توێژه‌ران
10 هۆکاریان بۆ سستی و نه‌خۆشیه‌کانی مێشک راگه‌یاندووه که پێویسته بۆ
پاراساتنی ته‌ندروستی مرۆڤ ره‌چاو بکرێت. مێشک یه‌کێک له گرنگترین
ئه‌ندامانی له‌شه و به ئاڵۆزبوونی سیسته‌می کارکردنی مێشک سه‌رجه‌م
ئه‌ندامه‌کانی له‌ش کاره‌کانیان تێکده‌چێت. ئه‌و 10 هۆکاره که ده‌بنه
هۆی په‌ککه‌وتنی مێشک بریتین له:
1- نه‌خواردنی نانی به‌یانیان:
ئه‌و که‌سانه که نانی به‌یانیان ناخۆن شه‌کری خوێنیان داده‌به‌زێت و
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی وزه‌ی مێشک و له ئه‌نجامدا دابه‌زینی
چالاکی مێشک.
2- زۆر خواردن: خواردنی زۆر ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی وزه‌ی مێشک.
3- جگه‌ره‌کێشان: ده‌بێته‌هۆی بچووکبوونی راده‌یه‌ی مێشک و له‌ئه‌نجامدا تووشبون به نه‌خۆشی ئه‌لزایمه‌ر.
4- خواردنی زۆری شه‌کره: خواردنی زۆری شه‌کره وه‌رگرتنی پرۆتوئینی
ماده‌خۆراکیه‌کان له‌ناو له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه و ناهێڵێ مێشک گه‌شه بکات.
5- چه‌په‌ڵی که‌ش و هه‌وا: مێشک گه‌وره‌ترین به‌کاربه‌ری ئۆکسیژنه و
ههناسهکێشاندن له که‌ش و هه‌وایه‌کی چه‌په‌ڵ چالاکی مێشک که‌م
ده‌کاته‌وه.
6- نه‌خه‌وتن: خه‌و پشووی مێشکه‌و مرۆڤ ده‌بێ خه‌وێکی ئاسووده‌ی هه‌بێ
7-داپۆشینی سه‌ر له کاتی خه‌ودا: پێویسته له کاتی خه‌وتندا سه‌ری مرۆڤ
نهپۆشرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆکسیژنی نوێ له رێی خرۆکه‌کانی خوێنه‌وه
بگاته مێشک.
8-له کاتی نه‌خۆشیندا مێشک ده‌بێ له پشوودا بێت
9- بیرکردنه‌وه له شتی خۆش: بیرکردنه‌وه له یاده‌وه‌ری خۆش و ئۆمێدواربون کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشک.
10- قسه‌کردنی که‌م: که‌م قسه‌کردن و گوێبیستبوون له قسه‌ی که‌سانیتر به‌سووده بۆ مێشک.
No comments:
Post a Comment