
1- مۆزه‌خانه‌ی ( سۆلۆمۆن گاكینهایم ) له نیو یورك :
ئه‌م مۆزه خانه‌یه له‌لایه‌ن ته‌لارسازی ئه‌مریكی (فرانگ لوید ) دروست كراوه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ته‌لارسازانی ئه‌مریكیش به باشترین ته‌لاری داناوه.
2-كه‌نیسه‌ی كریستالی له كالیفورینیا :
ئه‌م ته‌لاره له‌لایه‌ن ته‌لارسازی ئه‌مریكی ( فلیپ جونسون ) له تێكه‌ڵه‌ی شوشه‌و كریستال دروست كراوه .
3- بنكه‌ی ڕۆشنبیری ( ماری تیجباو ) له ئیتالیا :
ئه‌م بنكه‌یه له‌لایه‌ن ته‌لارسازی ئیتالی ( رینزو بیانو ) دروست كراوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆری ته‌لارسازی پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ته‌لارسازانی دانیماركی و ئه‌مریكی .
4-په‌یمانگه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی :
ئه‌م ته‌لاره له‌لایه‌ن ته‌لارساز ( جان نوفیل ) دروست كراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌كو خه‌لاتی ئاغا جان و بریتزكر ی پێ به‌خشراوه له بواری ته‌لار سازی .
5- تاوه‌ری ( راجحی ) له دوبه‌ی :
ئه‌م تاوه‌ره له‌لایه‌ن ته‌لارسازی به‌توانا ( توم رایت ) دروست كراوه له میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی .
6- مزگه‌وتی ( سه‌لیمیه ) له ئه‌سته‌مبۆل :
ئه‌م مزگه‌وته له‌لایه‌ن ( سنان ئاغا ) له‌شاری ئه‌سته‌مبۆل دروست كراوه .كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شارستانیه‌تی عوسمانیه‌كان له ڕووی پێشكه‌وتنی ته‌لارسازی .
7- چادرگای به‌رشلۆنه :
ئه‌م ته‌لاره له‌لایه‌ن ته‌لارسازی ئه‌لمانی ( لۆد فیگ میس ) له شێوه‌ی قوت‌و به شووشه‌و كریستال دروست كراوه .
8- سه‌نته‌ری كۆنگره‌كانی دبلن :
ئه‌م سه‌نته‌ره له‌لایه‌ن ته‌لارسازی به‌توانا ( كیڤن روشی ) له تێكه‌ڵه‌ی شووشه دروست كراوه ، هه‌روه‌ها باله‌خانه‌ی كۆمپانیای فۆرد و باله‌خانه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش له‌لایه‌ن ناوباو بنیات نراوه .
9- هۆڵی نمایشی ( شیكاگۆ ) :
ئه‌م هۆڵه له‌لایه‌ن ته‌لارساز ( لویس هنری سولیفان ) بنیات نراوه كه به ته‌لارسازی هه‌ور بڕ ناسراوه ، ئه‌م هۆڵ له پۆڵای داڕێژراو دروست كراوه .
10- كۆمه‌ڵگه‌ی ( یۆیگی وه‌رزشی ) :
ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن ته‌لارسازی به‌توانا ی یابانی ( كینزۆ تانگی ) دروست كراوه . ئه‌م ته‌لارسازه به‌وه ناسراوه كه پشت به هونه‌ری كۆن و نوێ ده‌به‌ستێ له بواری ته‌لارسازی دا هه‌روه‌ها باڵه خانه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی هیرۆشیماش له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه بنیات نراوه .










No comments:
Post a Comment