
له‌دێرزه‌مانه‌وه زانراوه شیری بزن یان مانگا یه‌كێكه له خۆراكه
سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ، كه له‌كاتی له‌دایكبوونیه‌وه له‌شی پێ گه‌وره
ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆراك له ته‌كساس ئاماده‌ی كردووه ده‌ڵێت: "شیر ته‌نها خۆراكی كامڵه كه مرۆڤ ده‌توانێت پشتی پێ ببه‌ستێت له‌خواردنیدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شیر پرۆتینی پێویستی تێدایه بۆ پێكهێنانی شانه‌كانی
ناو له‌ش و زیادبوونیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ڤیتامینێكی گرنگی وه‌ك
"ج" و "ب1" و "ب2" و "ب ب" و "ز" و "د" تێدایه، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تری
گه‌رما و وزه‌ی پێویست به ژیان كه له‌ناو شه‌كر و كه‌ره‌سته
چه‌وره‌كانی تری شیردا هه‌یه، ئه‌مه جگه له خوێی كانزایی كه
گرنگترینیان كالسیۆم و مه‌نگه‌نیسیۆم و فسفۆڕ و ئاسنه.
هه‌روه‌ها
له‌توێژینه‌وه‌كه هاتووه ئه‌وانه‌ی بڕێكی زۆری شیر ده‌خۆنه‌وه
هه‌رده‌م جه‌سته‌یان به‌هێزده‌بێت و له كه‌سانی تر زیاتر ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن و
له‌كه‌سانی تریش باشتر توانای به‌ده‌ستهێنانی زانستیان ده‌بێت.
توێژه‌رانی ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ پێویستی
خواردنه‌وه‌ی شیر به‌ڕێژه‌ی نیو لیتر له‌ڕۆژێكدا، ده‌ڵێن شیری مانگا
زۆرترین جۆری شیره كه ده‌خورێته‌وه و له‌هه‌موو شیرێكی تریش زیاتر
به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت و گونجاویشه بۆ مرۆڤ له‌دوای خواردنه‌وه‌ی شیری
دایك، شیری مه‌ڕیش له‌ڕووی پرۆتینات و چه‌ورییه‌وه له شیری مانگا
ده‌وڵه‌مه‌ندتره، كالسیۆم و ئاسنی زیاتریشی تێدایه قورس هه‌رس ده‌كرێت،
شیری بزنیش له‌نێواندایه له‌ڕووی قیمه‌تی خۆراكیه‌وه.
ئاماژه
به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ماستاویش قیمه‌تی خۆراكی له شیر كه‌متر نییه،
به‌ڵام ئه‌م له‌ڕێگه‌ی جۆره میكرۆبێكه‌وه ته‌خمیر ده‌كرێـت كه شه‌كری
ناو شیره‌كه‌ی بۆ ترشه‌ڵۆكی ماستاو ده‌گۆڕێت و تامێكی خۆشی پێ
ده‌به‌خشێت.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه درێژی
ته‌مه‌نی دانیماركی و بولگارییه‌كان بۆ زۆری خواردنه‌وه‌ی شیر و ماستاو
ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر خوانی هاوڵاتیانی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی گورچیله و جگه‌ر
به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان به‌تایبه‌ت
له‌كاتی سكچووندا، ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین نه‌خۆشی تر كه واپێویستده‌كات
نه‌خۆش سیستمێكی خۆراكی سووك به‌كاربێنێت، وه‌ك ئه‌وانه‌ی فشاری خوێنیان
به‌رزه یان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداون.

له‌دێرزه‌مانه‌وه زانراوه شیری بزن یان مانگا یه‌كێكه له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ، كه له‌كاتی له‌دایكبوونیه‌وه له‌شی پێ گه‌وره ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆراك له ته‌كساس ئاماده‌ی كردووه ده‌ڵێت: "شیر ته‌نها خۆراكی كامڵه كه مرۆڤ ده‌توانێت پشتی پێ ببه‌ستێت له‌خواردنیدا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "شیر پرۆتینی پێویستی تێدایه بۆ پێكهێنانی شانه‌كانی ناو له‌ش و زیادبوونیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ڤیتامینێكی گرنگی وه‌ك "ج" و "ب1" و "ب2" و "ب ب" و "ز" و "د" تێدایه، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تری گه‌رما و وزه‌ی پێویست به ژیان كه له‌ناو شه‌كر و كه‌ره‌سته چه‌وره‌كانی تری شیردا هه‌یه، ئه‌مه جگه له خوێی كانزایی كه گرنگترینیان كالسیۆم و مه‌نگه‌نیسیۆم و فسفۆڕ و ئاسنه.
هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌كه هاتووه ئه‌وانه‌ی بڕێكی زۆری شیر ده‌خۆنه‌وه هه‌رده‌م جه‌سته‌یان به‌هێزده‌بێت و له كه‌سانی تر زیاتر ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن و له‌كه‌سانی تریش باشتر توانای به‌ده‌ستهێنانی زانستیان ده‌بێت.
توێژه‌رانی ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ پێویستی خواردنه‌وه‌ی شیر به‌ڕێژه‌ی نیو لیتر له‌ڕۆژێكدا، ده‌ڵێن شیری مانگا زۆرترین جۆری شیره كه ده‌خورێته‌وه و له‌هه‌موو شیرێكی تریش زیاتر به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت و گونجاویشه بۆ مرۆڤ له‌دوای خواردنه‌وه‌ی شیری دایك، شیری مه‌ڕیش له‌ڕووی پرۆتینات و چه‌ورییه‌وه له شیری مانگا ده‌وڵه‌مه‌ندتره، كالسیۆم و ئاسنی زیاتریشی تێدایه قورس هه‌رس ده‌كرێت، شیری بزنیش له‌نێواندایه له‌ڕووی قیمه‌تی خۆراكیه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ماستاویش قیمه‌تی خۆراكی له شیر كه‌متر نییه، به‌ڵام ئه‌م له‌ڕێگه‌ی جۆره میكرۆبێكه‌وه ته‌خمیر ده‌كرێـت كه شه‌كری ناو شیره‌كه‌ی بۆ ترشه‌ڵۆكی ماستاو ده‌گۆڕێت و تامێكی خۆشی پێ ده‌به‌خشێت.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه درێژی ته‌مه‌نی دانیماركی و بولگارییه‌كان بۆ زۆری خواردنه‌وه‌ی شیر و ماستاو ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر خوانی هاوڵاتیانی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی گورچیله و جگه‌ر به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتی سكچووندا، ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین نه‌خۆشی تر كه واپێویستده‌كات نه‌خۆش سیستمێكی خۆراكی سووك به‌كاربێنێت، وه‌ك ئه‌وانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه یان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداون.
No comments:
Post a Comment