ئیسلام
بۆ هه‌مووان- چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا ئاشكریان كردووه كه
خانمه ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پاریس
هیلتۆن) موسڵمانبووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2007 له‌و
كاته‌ی له زیندان بووه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند موسڵمانێكدا
په‌یداكردووه و ئه‌و موسڵمانانه كاریگه‌رییان به‌سه‌ریه‌وه هه‌بووه و
ئه‌ویش موسڵمانبووه. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی (زه داه‌یلی سكویب) وێنه‌یه‌كی
(پاریس هیلتۆن)ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا حیجابی پۆشیوه. له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه (ئا‌یان برینكهام)ی وته‌بێژی فه‌رمی پاریس هیلتۆن رایگه‌یاند كه
له ساڵی 2007ه‌وه له‌و كاته‌ی پاریس هیلتۆن له زینداندا بووه
ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ندین موسڵمان په‌یداكردووه و موسڵمانبووه وازی له
شوهره‌ت و باوبانگه‌كه‌ی هێناوه و ناوی خۆشی له پاریسه‌وه كردووه به
(طاهیره). هه‌روه‌ها ئه‌م وته‌بێژه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه پاریس
هیلتۆن بڕیاریداوه قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی له ناوه‌ڕاستی لۆس ئه‌نجلۆس
دروست بكات.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی ئه‌م
هه‌واڵه‌یان به دوور له‌ڕاستییه‌وه وه‌سف كردووه و له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه تا ئێستا خودی (پاریس هیلتۆن) یان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به
فه‌رمی هیچ شتێكیان له‌مباره‌وه روون رانه‌گه‌یاندووه و ته‌نها
وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.

No comments:
Post a Comment