
پیاوێک پرسیاری له‌ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت )کرد..بۆچی له‌نوێژدا
دووجار کڕنوش ده‌به‌ین و جارێک ڕکوع ده‌به‌ین ...؟؟بۆچی هه‌روه‌ک یه‌ک
ڕکوع ده‌به‌ین بۆچی یه‌ک کڕنوش نابه‌ین..؟؟ ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی
بێت) وه‌ڵمی دایه‌وه شتێکی ڕوون و ئشکرایه کڕنوش بردن زیاتر ملکه‌چی و
خشوعی تێدایه زیاتر له ڕکوع بردن . ... لهکڕنوش بردندا مرۆڤ به‌نرخ ترین
و به‌رزترین ئه‌ندامی که‌ناو چاویه‌تی ئه‌خاته سه‌ر بێنرخترین شت
کهخاکه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بهنایهتی خوای گه‌وره وه ملکه‌چی و خۆ
به‌که‌م زانین له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ی و باڵا ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا پاشان
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوێند بسم الله‌الرحمن الرحیم (منهاخلقناکم و
فیها نعیدکم و منها نخرجکم تارة آخرى ) یه‌که‌م جار کرنوش ئه‌به‌یت واته
(منها خلقناکم) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌خاک دروستمان کردون . له‌شمان و
بنهرهتمان وه بونمان له‌خاکه کاتێک کرنوشی دووه‌م ده‌برێت ئه‌وه‌ت
بیرده‌خاته‌وه که‌جارێکی تر ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ خاک پاشان سه‌ر به‌رز
ده‌که‌یته‌وه واته جارێکی تریش زیندوو دهکرێیتهوهو له‌خاک دێیته‌وه
ده‌ره‌وه
سه‌رچاوه :- سایتی ئیسلام بۆ هه‌مووان