Adv

Monday, 3 October 2011

ته‌وازوعی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم



ئیسلام بۆ هه‌مووان - ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی دوێنێ شه‌و له‌كاتی نوێژدا ، دێوێكی جنۆكه‌ هێرشی كرده‌ سه‌رم وویستی نوێژه‌كه‌م پێ ببڕێت , منیش به‌ره‌نگاری بوومه‌وه‌ و به‌سه‌ریدا زاڵ بووم خستمه‌ ژێر خۆمه‌وه‌و ده‌موویست به‌ یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی مزگه‌وته‌وه‌ بیبه‌ستمه‌وه‌ تا كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ هه‌مووتان بی بینن به‌لاَم ووته‌كه‌ی سلێمانی برام هاته‌وه‌ بیر كه‌ ده‌فه‌رمووێت (رب اغفرلی وهب لی ملكا لاینبغی لاحد من بعدی) واته‌ خوایه‌ لێم خۆشببه‌ و هێز و ده‌سته‌لاَتێكی وام پێ ببه‌خشه‌ كه‌ كه‌س دوای من ئه‌وه‌ی نه‌درێتێ , ئیتر وازم لێ هێناو ئه‌ویش به‌ڕوو زه‌ردی و مل شكاوی هه‌لاَت.
(حدیث صحیح متفق علیه)

No comments: