بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە (ھیوبۆسیسیس)ی پزیشکیی نێودەوڵەتی بڵاوی کردۆتەوە دەرکەوتووە کە پێڵاوی پاژنەبڵندی ئافرەتان مەترسی بۆ ئافرەتان زۆرە و تووشی نەخۆشی (شیزۆفرینیا)یان دەکات. ھەروەھا (یارل فلیترمارک) کە لێکۆڵینەوەکەی ئەنجامداوە لەبارەی پێڵاوی پاژنەبڵندی ئافرەتانەوە دەڵێ: پەیوەندییەکی بەھێز لەنێوان لەپێ کردنی پێڵاوی پاژنەبڵندی ئافرەتان و تووشبوون بە نەخۆشی (شیزۆفرینیا)دا ھەیە، چونکە پێڵاوی پاژنەبڵند دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە مێشکی ئافرەتان و کەمکردنەوەی زیرەکیان. ھەروەھا ناوبراو دەڵێ: لەپێی کردنی پێڵاوی پاژنەبڵند لەلایەن ئافرەتانەوە وادەکات کە پێیەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانیان ئەنجام نەدەن و تووشی شپرزەبوون و فشاری زۆر بن و ئەمەش وادەکات کە ماسوولەکانی پێ وەک پێویست نەجولێن و ماددەی (دۆبامین) دەرنەدەن کە ماددەیەکی زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی مێشک، چونکە ئەگەر ئەم ماددەیە وەک پێویست دەرنەدرێت ئەوە مێشک دەکەوێتە مەترسییەوە و دواتریش عەقڵی مرۆڤ دەشێوێنێت. شایانی باسە ئەم پزیشکە ئەوەشی روونکردەوە کە ئێستا بەھۆی پێڵاوی پاژنەبڵندەوە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیا ھاتوون لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکەی رۆژئاوایی لەبەرزبوونەوەدان.
No comments:
Post a Comment